حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستنیشانكردنى جێگره‌وه‌ى شه‌هید موهه‌ندیسى ڕه‌تكرده‌وه‌

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 12:58

 حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستنیشانكردنى جێگره‌وه‌ى شه‌هید موهه‌ندیسى ڕه‌تكرده‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى جێگره‌وه‌ى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس.
ده‌سته‌كه‌،ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ "سه‌رتا پاى ئه‌و هه‌واڵانانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ ،سه‌ر له‌نوێ داواى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وسه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنكاران كرد پشت به‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ببه‌ستن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵ وزانیارییانه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه‌كرد كه‌ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ستنیشاكراوه‌.