سائیرون:پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار دواخرا

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 10:03

 سائیرون:پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار دواخرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاند،پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بۆ دواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رۆك له‌سویسرا دواخراوه‌.
به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان تاوه‌كو ئێستا ڕێككنه‌كه‌وتوون له‌باره‌ى هیچ پاڵێوراوێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى شه‌وى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو بۆ وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران ڕاگه‌یه‌ندران،بۆیه‌ سه‌رۆك كۆمار پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌كه‌ى دواخست.
وتیشى سه‌رۆك كۆمار ناتوانێت كه‌سایه‌تییه‌ك رابسپێرێت كه‌پارت وفراكسیۆنه‌كان كاندیدى بكه‌ن ،چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ ،ئاماژه‌یشى دا هاوپه‌یمانى سائیرون به‌شێك نه‌بووه‌ له‌كاندیدكردنى هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو دۆسییه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بۆ دواى گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌سویسرا دوخرا كه‌سه‌ردانه‌كه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
زیادى جه‌ختیشى كرده‌وه‌ ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه‌ چونكه‌ واده‌ ده‌ستوورییه‌كانى كۆتایی هات وحكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ریش كۆتایی هاتووه‌ ووڵات له‌ئێستادا له‌بۆشایی ده‌ستووریدایه‌ ،بگره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تى ئێستا ناتوانێت هیچ بڕیارێك بدات یان بوودجه‌ ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.
شایه‌نى باسه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌ سویسرا بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ى داڤۆسى ئابورى كه‌كاره‌كانى دوێنێ سێشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد.