پێنج پێشنیارى یاسا له‌سه‌ر مێزى دانیشتنى په‌رله‌ماندایه‌

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 08:28

 پێنج پێشنیارى یاسا له‌سه‌ر مێزى دانیشتنى په‌رله‌ماندایه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دانیشتنى ئاسایی خۆى ساز ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ وتاوتوێ كردنى ژماره‌یه‌ك یاسا.
به‌پێ فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کارنامەی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراق كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی ده‌سته‌كانی عێراق، له‌ته‌وه‌ری دوه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت، هاوكات له‌ته‌وه‌ری سێیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خشته‌ی كاره‌كه‌، له‌ته‌وه‌ری چواره‌مدا، "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ پێشنیازكراوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی قیاده‌ی سه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شێنراو ده‌كرێت، له‌ته‌وه‌ری پێنجه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سه‌نته‌ری پلاندانی بازاڕ ده‌كرێت".