سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ردنیه‌كه‌ى هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مانى تاوتوێ كرد

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 20:35

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ردنیه‌كه‌ى هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مانى تاوتوێ كرد

به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن بە ئامادەبوونی بەرێز حەیدەر عەزاری باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
به‌پێ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نوێوان هەردوو وڵات و ئەو دۆسێیانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن لەگەڵ دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە و رێگەكانی هێوركردنەوەی".
بەرێزیان لە میانی دیدارەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاریكاری دۆستانەی نێوان عێراق و ئوردن لەسەرجەم بوارەكانبەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لە سەروەری عێراق لە هەموو لایەك و رانەكێشانی وڵات بۆ ناكۆكیە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەكان، هاوكات ئاماژەی بە گرنگی یەكگرتوویی عێراقدا لەگەڵ یەكریزی رۆڵەكانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانوڵاتانی ناوچەكەشی هاندا بۆ چڕكردنەوەی هەوڵە دیبلۆماتیەكانیان بۆ هێوردرنەوەی ناكۆكیەكان و پاراستنی ئەمن و سەقامگیری.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردن هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق و پاراستنی سەروەری و سەقامگیری و ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بە دەستی هێنا بەسەر تیرۆریستانی داعش و پشتیوانی بۆ بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری سیاسی و دیبلۆماسی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكان