بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى سێشه‌ممه‌

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 17:21

بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى سێشه‌ممه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دانیشتنى ئاسایی خۆى سازكرد به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا و لە چوارچێوەی یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا 900 هەزار کەس کە وەکو بێکار ناونوس کراون، بە دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175هەزار دینار و بۆ ماوەی سێ مانگ هاوکاری بکرێن.
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رونیکردوەتەوە، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و خاڵی شەشەمی بڕیاری ژمارە 340ی حکومەتی هەموارکردەوە بەم شێوەیە: دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175  هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە 900 هەزار بێکار لە چوارچێوەی روبەروبونەوەی هەژاری و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی".
ئەوەش هاتوە، "حکومەتی عێراق سەبارەت بە رێکارەکانی سەرژمێری دانیشتوان و هەر هەموارکردنەوەیەکی پێویست، سەرۆک وەزیرانی سەرپشک کرد".
هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی وەرزش و لاوانی راسپاردوە میکانیزم و رێکارەکانی پێدانی هاوکاری بە یانە و یەکێتییە وەرزشییەکان دیاریبکات.