كه‌عبى: عێراق ده‌یه‌وێت كراوه‌ بێت به‌سه‌ر وڵاتانى جیهان

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 13:01

 كه‌عبى: عێراق ده‌یه‌وێت كراوه‌ بێت به‌سه‌ر وڵاتانى جیهان

 به‌غدا-اه‌ع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌عێراق ده‌یه‌وێت كراوه‌ بێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان.
به‌پێى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر پته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌شداربوو له‌كۆبوونه‌وه‌ى داڤۆش وسوود وه‌رگرتن له‌توانا ئابورى وبازرگانى وته‌كنه‌لۆژى بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى عێراق ده‌یه‌وێت كراوه‌ بێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان ،به‌ڵام رۆڵى ئه‌مریكا ده‌رچوونه‌ له‌سه‌ر سازانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى پاراستنى سه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆیی عێراق،ئه‌م رێكاره‌یش پێویستى به‌په‌رچه‌كردارى تونده‌"،روونیشیكرده‌وه‌ دابڕانى به‌رپرسانى ئه‌مریكا  جوانترین په‌رچه‌كردارى سیاسى ودیبلۆماسییه‌ بۆ سه‌ریان".