په‌روه‌رده‌:ساڵى خۆێندن به‌رده‌وامه‌ وهیچ خواستێك بۆ دواخستنى نییه‌

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 13:19

 په‌روه‌رده‌:ساڵى خۆێندن به‌رده‌وامه‌ وهیچ خواستێك بۆ دواخستنى نییه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ساڵى خوێندن به‌رده‌وامه‌ وهیچ خواستێك بۆ دواخستنى نییه‌.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "هیچ دواخستنێك بۆ ئه‌مساڵى خوێندن له‌ئارادانییه‌ له‌و پارێزگایانه‌ى خۆپیشاندان ومانگرتنى ده‌وامى فه‌رمى تیایدا ڕوویداوه‌"، داوایشى له‌باوكان ودایكانى خوێندكاران كرد رۆڵه‌كانیان ڕه‌وانه‌ى ده‌وام بكه‌ن بۆ پاراستنى چاره‌نووسى خوێندنیان".  
فاروق وتیشى"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵى وكۆرسى یه‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان دیاریكردووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"تاقیكردنه‌وه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆى به‌رێوه‌ده‌چێت به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك".
شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌كاتێكى پێشوودا ڕایگه‌یاند"كۆتایی به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانى هێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ،له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ژى فێرخوازان وخوێندكاران ده‌كرابوو به‌وپێیه‌ى ده‌رنه‌چوو هه‌ژمار بكرێن بۆ ساڵى خوێندن 2019 – 2020 له‌و پارێزگایانه‌ى به‌مدواییه‌دا خۆپیشاندانیان تیایدا ڕوویدا.