په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتننامه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ چین بكرێت به‌یاسا

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 12:06

 په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتننامه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ چین بكرێت به‌یاسا

 به‌غدا-اه‌ع

 
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مانى خسته‌ڕوو بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ چین بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌یاسا.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و مشت ومڕه‌ى له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه‌ دروستبووه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت ،چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌داران ونه‌ بۆ په‌رله‌مانتاران وته‌نانه‌ت بۆ میدیایش ڕوونه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ئێستادا ڕاوبۆچوونى زۆر هه‌یه‌ هه‌ندێكیان دروستن وئه‌وانه‌ى تریش هه‌ڵه‌ن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هیواده‌خوازێت رێككه‌وتننامه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت وببێته‌ یاساییه‌ك هه‌موو حكومه‌ته‌كانى داهاتوو پابه‌ند بكات".
جبورى ئاماژه‌یشى دا"عێراق له‌ئه‌مرۆدا پێویستى به‌پرۆژه‌ى ستراتیژى گرنگه‌ وبوودجه‌یش ناتوانێت هه‌مووى له‌خۆبگرێت به‌هۆى لاینه‌ كارپێكراوه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا "ڕێككه‌وتننامه‌ى له‌گه‌ڵ چین زۆر گرنگه‌ چونكه‌ كۆمپانیا چینییه‌كان ڕه‌سه‌نن وخاوه‌ن شاره‌زاییه‌كى زۆرن له‌بواره‌كانى ژێرخانه‌كان.
وتیشى"وبه‌رهێنانى نه‌وت بۆ مه‌وداییه‌كى دوور وله‌به‌رژوه‌ندى پرۆژه‌كان ده‌توانێت خۆى له‌خۆیدا پڕبكاته‌وه‌ بۆ نموونه‌ به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌ كه‌ڕه‌نگه‌ دواى سێ ساڵ له‌ته‌واوبوونى پاره‌كانى خۆى بگه‌رێنێته‌وه‌ وهه‌روه‌ها فرۆكه‌خانه‌كانیش".