عه‌بدولمه‌هدى رێنمایی دا به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵێوزخانه‌ى ئه‌مریكا

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 10:01

عه‌بدولمه‌هدى رێنمایی دا به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵێوزخانه‌ى ئه‌مریكا

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵێوزخانه‌ى ئه‌مریكا.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌سێ مووشه‌ك كرد"،هه‌روه‌ها"به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌تاوانێك بۆ سه‌ر نێرده‌یه‌كى دیبلۆماسى له‌سه‌ر خاكى عێراق ناوبرد".
خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"عه‌بدولمه‌هدى ڕێنمایی داوه‌ته‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ بكه‌ن وتاوانباران ڕاوبنێن".
شایه‌نى باسه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"3مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وزى ناوه‌ڕاستى به‌غدا كه‌ووتۆته‌ خواره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى هه‌بێت.