سه‌رجه‌م ڕێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ وكۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كرانه‌وه‌

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 09:21

سه‌رجه‌م ڕێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ وكۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كرانه‌وه‌

 به‌سڕه‌-اه‌ع

 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سه‌رجه‌م رێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ وكۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كرده‌وه‌.
په‌یامنێرمان له‌پاریزگاى به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ڕێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ وخۆر زوبێر وبه‌نده‌رى نه‌وتى وكۆمپانیاى پاڵاوگه‌ى باشوور له‌شوعێبه‌ وكۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان وپترۆكیمیاویات وكارگه‌ى په‌یین دووڕیانى كزیزه‌ وشه‌قامى بازرگانى ودووڕیانى عه‌سكه‌رى وشه‌قامى به‌غدا كردۆته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى دوێنى دابڕان".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مه‌فره‌زه‌ى ئه‌منى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌رێگا ودووڕیانه‌كان له‌به‌ره‌یانى ئه‌مڕۆ بڵاوه‌یان پێكردووه‌ ئه‌م كاره‌یش وایكردووه‌ خێوه‌تگه‌ى خۆپیشانده‌ران لاببرێن وبگه‌ڕێنه‌وه‌ گۆڕه‌پانى به‌حریه‌ كه‌ شوێنى ناسراوى خۆپیشاندانه‌كانه‌ ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌وامى فه‌رمى خوێندكارانى قوتابخانه‌كان ئاسایی بۆته‌وه‌ وره‌وشى ئه‌منییش ئارامه‌ ،جگه‌ له‌خوێندكارانى زانكۆى به‌سڕه‌ كه‌وا هێشتا مانیان گرته‌وه‌ وهۆڵه‌كانى خوێندنیان له‌زانكۆكه‌ جێهێشتووه‌".