سائیرون مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى پاڵێوراوى ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

الاثنين 20 كانون ثاني 2020 - 20:53

 سائیرون مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى پاڵێوراوى ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

هاوپه‌یمانى سائیرون مه‌رجێكى داناوه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى پاڵێوراوى ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ وڕه‌تیشیكرده‌وه‌ به‌شدار بێت له‌دانوستانه‌كانى ئێستاى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى پاڵێوراوه‌كان.
غایب عمیرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت گه‌یشتۆته‌ دوا قۆناغ"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پاڵێوراو هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌نێویشیاندا موسته‌فا كازمى".
عمیرى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هه‌ڵوێستى سائیرون ڕوون ونه‌گۆراوه‌یه‌ وتاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێكى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ وبه‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌كانیش نه‌كردووه‌ له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوه‌كان".
ڕوونیشیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ رابسپێردرێت به‌مه‌رجێك جێ ڕه‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى وخۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت بێت".