سه‌ید حه‌كیم وعامرى جه‌خت له‌گرنگى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت وسه‌پاندنى یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌

الاثنين 20 كانون ثاني 2020 - 20:46

سه‌ید حه‌كیم وعامرى جه‌خت له‌گرنگى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت وسه‌پاندنى یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌
بغداد – واع
 
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى،له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح تاوتوێ داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران ودواپێشهاته‌كانى وڵات وناوچه‌كه‌ كرد.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌ید حه‌كیم ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌"سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌میان پێشوازیكردنى له‌هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختى له‌گرنگى پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى عێراقى كردووه‌،وهه‌ردوولا به‌پێویستیان زانیوه‌ بڕیارى نیشتمانى هه‌بێت له‌م قۆناغه‌ كه‌سه‌رچاوه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق هه‌ڵقووڵابێت".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگى جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران كردۆته‌وه‌ له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌قۆناغى داهاتوودا وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت وسه‌پاندنى یاسا وگرنگى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختدا".
حه‌كیم به‌پێویستیشى زانى ئاگادارى چالاكییه‌كانى داعش هه‌بێت له‌رێگاى شانه‌ نوستووه‌كان وبه‌رده‌وامى ئه‌ركه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وله‌ناوبردنى هه‌موو حه‌شارگه‌كانیان بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وتى كه‌به‌قوربانییه‌كانى سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان هاتۆته‌ دى".