دەوڵەتی یاسا:شوکری وکازمی و عەلاوی بەهێزترین پاڵێوراون

الاثنين 20 كانون ثاني 2020 - 16:18

دەوڵەتی یاسا:شوکری وکازمی و عەلاوی بەهێزترین پاڵێوراون

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دانوستانه‌كانى سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت خسته‌ڕوو.
عه‌بود عیساوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار دانوستانه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى حكومه‌تى داهاتوو"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "له‌سه‌ر مێزى سه‌رۆك به‌رهه‌م سێ پاڵێوراو هه‌ن ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عه‌لی شوكرى ومحه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوى وموسته‌فا كازمییه‌".
وتیشى"ناوه‌ پاڵێوراوه‌كان ئه‌گه‌رى گۆڕانكارییان هه‌یه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عه‌لى شوكرى به‌هێزترین كه‌سه‌ له‌نێوان سێ پاڵێوراوه‌كان بۆ وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئه‌وه‌یان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ماوه‌ى 24كاتژمێرى داهاتوودا پاڵێوراوێكى سازانكراو رابسپێرێت".