له‌ده‌روازه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر 14ئه‌فسه‌ر برینداربوون

الاثنين 20 كانون ثاني 2020 - 13:06

 له‌ده‌روازه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر 14ئه‌فسه‌ر برینداربوون

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدای پایتەخت 14 ئەفسەر برینداربون.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئەمڕۆ دوشەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاند، لەخۆپیشاندانەکانی عێراقدا 14 ئەفسەری پۆلیس و لەنێویشیاندا لیوایەک برینداربون کە لەلایەن " ئاژاوەگێڕەکانەوە " کراونەتە ئامانج.
ئاشکراشیکرد، ژمارەیەک تێکدەر و خەڵکی توندڕەو لەشۆستەی شەقامەکانەوە هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئەرکیان پاراستنی خۆپیشاندەران و دەروازەکانی مەیدانی تەحریرە لە دەستێوەردانی " ئاژاوەگێڕەکان".