په‌یامنێرمان:هاتوچۆ له‌به‌غدا ئاسایی بۆته‌وه‌

الاثنين 20 كانون ثاني 2020 - 08:28

 په‌یامنێرمان:هاتوچۆ له‌به‌غدا ئاسایی بۆته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌یانى ئه‌مڕۆ،هاتوچۆ له‌ پارێزگاى به‌غدا ئاسایی بۆته‌وه‌ وڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ئارامه‌ وجموجۆڵى فه‌رمانبه‌رانیش ئاساییه‌.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"هاتوچۆ له‌پارێزگاكه‌ ئاساییه‌ وسه‌رجه‌م رێگاكان به‌رامبه‌ر هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان كراوه‌ته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌وامى فه‌رمى له‌فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه‌ به‌بێ هیچ كه‌م وكورتییه‌ك".
وتیشى"شارى دۆره‌ وشه‌قامه‌ سه‌ره‌كى ولاوه‌كییه‌كانى سه‌قامگیره‌ له‌گه‌ڵ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى توند"،دووپاتیكرده‌وه‌"پردى جادریه‌ ورێگاى خێراى دۆره‌ وشه‌قامى فرۆكه‌خانه‌ هه‌مووى به‌رامبه‌ر هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان كراوه‌ته‌وه‌
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز به‌ئاڕاسته‌ى قادسییه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كراوه‌ته‌وه‌".