پارێزگارى به‌سڕه‌ :هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگا ناده‌ن رێگاكان ببڕدرێت وقوتابخانه‌كان دابخرێت

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 23:10

پارێزگارى به‌سڕه‌ :هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگا ناده‌ن رێگاكان ببڕدرێت وقوتابخانه‌كان دابخرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه‌ به‌ڵێنى دا به‌ڕیگاگرتن له‌په‌ككخستنى ده‌وام وبڕینى ڕێگاكان وداخستنى قوتابخانه‌كانى پارێزگاكه‌
پارێزگارى به‌سڕه‌ له‌تۆمارێكى ده‌نگى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌ ناده‌ن رێگاكان ببڕدرێن وقوتابخانه‌ وفه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌پارێزگاكه‌ دابخرێن له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ وه‌كو چۆن له‌ئێستادا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پشتوێنى ئه‌منى دروستكردووه‌ بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وفه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت وموڵكى گشتى.
وتیشى:هاوڵاتى له‌وه‌ تێده‌كات په‌ككخستنى ده‌وام زیان به‌به‌رژوه‌ندى هاوڵاتى ده‌گه‌یه‌نێت هۆشداریشى له‌ئاژاوه‌ گێرٍى دا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات پلانى بۆ داده‌نرێت.
داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران كرد ئاسایشى گشتى بپارێزن ورێنمایشى دایه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌پێ یاسای مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن یاسا پێشێل ده‌كه‌ن.