سبه‌ى..پشووى فه‌رمییه‌ له‌چوار پارێزگا

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 20:18

سبه‌ى..پشووى فه‌رمییه‌ له‌چوار پارێزگا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
حكومه‌ت خۆجییه‌كان له‌پارێزگاكانى دیوانیه‌ وزیقار وبابل وواست ده‌وامى فه‌رمى پارێزگاكانى كرده‌ پشوو بۆ سبه‌ى دووشه‌ممه‌،جگه‌ له‌فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.
په‌یامنێرانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:بڕیاردراوه‌ ده‌وامى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ى پارێزگاكانى دیوانیه‌ وزیقار وبابل وواست بۆ سبه‌ى دووشه‌مه‌ بكرێته‌ پشوو جگه‌ له‌فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاند پشووه‌كه‌ به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ئه‌و پارێزگایانه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ كه‌ده‌یانه‌وێت ئامانج وداواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران به‌لاڕێدا به‌رن.