سه‌ید سه‌دڕ: ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان ئاشتیخوازان و تێكده‌ره‌كان بكرێت

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 20:46

سه‌ید سه‌دڕ: ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان ئاشتیخوازان و تێكده‌ره‌كان بكرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
 
سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، داوایكردوه‌ جیاوازی له‌نێوان ئاشتیخوازان و تێكده‌ره‌كان بكرێت.
سه‌ید سه‌دڕ له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند، "پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران پابه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ بن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی و نه‌بنه‌ هانده‌رێك بۆ دروستبونی شه‌ڕی ناوخۆ".
سه‌ید سه‌دڕ پابه‌ندبونی خۆشی به‌ بڕیاری حكومه‌ت بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی دوپاتكردوه‌ته‌وه‌و داوایكردوه‌، جیاوازی له‌نێوان ئاشتیخوازان و تێكده‌ره‌كان بكرێت و هاوكات رێگریش له‌به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی بكرێت له‌خۆپیشاندانه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ناوبانگی ئه‌و هێزه‌ خراپ نه‌بێت چونكه‌ به‌شداریكردنیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگیان دروستده‌كات.