سەید حەکیم ومالیکی جەخت لەگرنگی کۆتایی ھێنان بەڕەوشی کاربەرێکەر دەکەنەوە

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 23:08

سەید حەکیم ومالیکی جەخت لەگرنگی کۆتایی ھێنان بەڕەوشی کاربەرێکەر دەکەنەوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌گه‌ڵ نورى مالێكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسی عێراقییان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى سه‌ید حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌نوسینگه‌ى خۆى له‌به‌غدا پێشوازى له‌نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كردووه‌ وهه‌ردوولا تاوتوێى دواپێشهاته‌كانى ره‌وشى سیاسی عێراق وناوچه‌كه‌ به‌گشتى ودۆسییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى ڕاگوزه‌رى داهاتوو كردووه‌.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى كۆتایی هێنانى به‌ره‌وشى كاربه‌رێكه‌ر كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سنوورداره‌ وناتوانێت خزمه‌تى هاوڵاتیان بكات له‌سایه‌ى شایسته‌كانى چاكسازى ودابینكردنى خزمه‌تگوزارى وهه‌لى كار.