په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى ده‌كاته‌ تاوتوێ كردن

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 15:51

په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى ده‌كاته‌ تاوتوێ كردن

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڕیاریدا دانیشتنه‌كه‌ى ته‌رخان بكرێت بۆ تاوتوێ كردن به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ی یاسایی.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند"به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى ڕیژه‌ی یاسایی په‌رله‌مان بڕیاریداوه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ تاوتوێ كردنى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى خزمه‌تگوزارى گرنگ وڕه‌وشى وڵات ته‌رخان بكرێت وبه‌ئاماده‌بوونى78په‌رله‌مانتار"..
خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى ده‌سته‌ى عێراقى بۆ دڵنیایی وهه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ووه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شێندراو.