وه‌زیرى به‌رگرى چاوى به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى كوێت ده‌كه‌وێت

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 15:35

 وه‌زیرى به‌رگرى چاوى به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى كوێت ده‌كه‌وێت

 كوێت-اه‌ع

 
نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چاوى به‌شێخ سوباح خالید ئه‌لحمه‌د سوباح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوێت كه‌وت به‌ئاماده‌بوونى شێخ ئه‌حمه‌د مه‌نسوور ئه‌لئه‌حمه‌د سوباح جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرایه‌وه‌ له‌دیداره‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌فه‌ریق روكن حه‌مه‌د خال خزر سه‌رۆكى سوپاسالارى گشتى كوێت وشێخ خالید ساڵح ئه‌لسوباح جێگرى سه‌رۆكى سوپاسالارى گشتى كوێت ئاماده‌بوون.