په‌كین:رێككه‌وتننامه‌كه‌ ڕه‌وشى ئابوورى عێراق باشتر ده‌كاته‌وه‌

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 15:16

په‌كین:رێككه‌وتننامه‌كه‌ ڕه‌وشى ئابوورى عێراق باشتر ده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
تشانگ تاو باڵیۆزى وڵاتى چین له‌عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ رێككه‌وتننامه‌ى واژۆكراوى نێوان عێراق وچین ڕه‌وشى ئابوورى عێراق وژێرخانه‌كانى باشتر ده‌كاته‌وه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"باڵیۆزى چینى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ فاروق ئه‌مین شوانى وه‌زیر داد ئاماژه‌ى به‌قووڵایی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق كرد به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ئابوورییه‌وه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گاته‌ نزیكه‌ى 30ملیار دۆلار ساڵانه‌".
جه‌ختیشى له‌سه‌ر"گرنگى هه‌نگاونان به‌رێككه‌وتننامه‌ى نێوان به‌غدا وپه‌كین كرده‌وه‌"دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئابوورى عێراق وژێرخانه‌كانى باشتر ده‌كاته‌وه‌ ویه‌كێك له‌بڕگه‌كانى رێككه‌وتننامه‌كه‌ دروستكردنى به‌ندیخانه‌ى نموونه‌ییه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"شوانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى چینى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێ كردووه‌،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌لایه‌نى یاسایی" هه‌روه‌ها ستایشى"په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانى عێراق وچینى كردووه‌ وئاماده‌یی لایه‌نى چینى ده‌رخست بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى یاسایی له‌بواره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دارایی وكارگێڕى ،وهه‌روه‌ها مه‌شقپێكردنى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى دادوه‌رى وبه‌خشینى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌وتووه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شوانى روونیكردۆته‌وه‌ كه‌وه‌زاره‌تى داد هه‌نگاو ده‌نێت به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕینى سیسته‌مى فه‌رمانگه‌كانى له‌په‌ڕاوییه‌وه‌ بۆ ئه‌لیكترۆنى،ئه‌مه‌یش رۆڵى ده‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنى كاره‌كان به‌زووترین كات وڕێگاگرتن له‌رێوشوێنه‌كانى گه‌نده‌ڵى ،وڕه‌نگدانه‌وه‌یشى له‌سه‌ر سیاسه‌تى عێراق وبه‌ره‌وپێشبردنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌رووى مرۆیی وته‌كنیكه‌وه‌".