خۆپیشانده‌ران زۆربه‌ى ڕێگاوبان وپرده‌كان له‌سێ پارێزگا داده‌خه‌ن

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 08:45

 خۆپیشانده‌ران زۆربه‌ى ڕێگاوبان وپرده‌كان له‌سێ پارێزگا داده‌خه‌ن

 نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

 
خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رێگاوبان وپرده‌كانیان له‌ پارێزگاكانى نه‌جه‌فى پیرۆز وزیقار وموسه‌ننا داخست.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"خۆپیشانده‌ران رێگاوپرده‌كانیان له‌نه‌جه‌فى پیرۆز به‌سووتانى تایه‌ داخستووه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌پارێزگاى زیقار ڕایگه‌یاند"خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك ڕیگا وپرده‌كانى پارێزگاكه‌یان داخستووه‌".
كه‌چى په‌یامنێرمان له‌پارێزگاى موسه‌ننا ڕوونیكرده‌وه‌"مانگرتنى خوێندكارانى زانكۆى موسه‌ننا به‌رده‌وامه‌ وخوێندكارانى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كان چوونه‌ته‌ ریزى مانگرتووان وبه‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى غه‌دیر به‌رێكه‌وتوون بۆ پاڵپشتى كردنى خۆپیشانده‌ران وهه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كانى گه‌نجیینه‌ وئاوه‌ڕو له‌لایه‌ن كڕى ڕۆژانه‌ وده‌رچووان داخراون كه‌داواى هه‌لى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌یشى دا"هاتوچۆ له‌نزیك چوارریانه‌كانى ڕاوه‌ستاوه‌ وتایه‌كان سووتاون له‌شه‌قامه‌كانى نزیك له‌كۆمه‌ڵگاى حكومى كه‌ده‌كه‌وێته‌ نزیك فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵى".