عه‌بدولمه‌هدى جه‌خت له‌گرنگى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن ده‌كاته‌وه‌

السبت 18 كانون ثاني 2020 - 19:57

عه‌بدولمه‌هدى جه‌خت له‌گرنگى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن ده‌كاته‌وه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن بونەتە دوو پایەی سەرەکی بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، دەشڵێت "هەردوولا لە کێشە هەرێمی و ناوچەییەکاندا هەماهەنگی دەکەن".
نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند ئەمڕۆ شه‌ممه‌ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئه‌رده‌ن کردوە و لە کۆبونەوەکەدا "عەبدولمەهدی ستایشی بەهێزی  پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن کردوە".
رونیشیکردوەتەوە، "عێراق و ئه‌رده‌ن دوو پایەی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن دەتوانن رۆڵێکی بەرچاو لە دورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژی بپارێزن، هەروەها پێویست دەکات هەردولا گفتوگۆکانیان لەبارەی گۆڕانکارییە ئەمنیی و کێشە هەرێمایەتییەکاندا بەردەوامی پێبدەن".
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئه‌رده‌ن رونیکردوەتەوە، کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە حکومەت و گەلی عێراق لە پێناوی سەروەری و ئاسایشدا دەکات و ئه‌رده‌ن لە کێشە هەرێمایەتییەکاندا لەگەڵ کەمکردنەوەی گرژییەکاندایە و "باوەڕی وایە جەنگ لێکەوتەی مەترسیداری بۆ ناوچەکە دەبێت".
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ سه‌فادى هیواى زوو چاكبونه‌وه‌ى بۆ سه‌ماحه‌تى ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى خواستووه‌ ،ونامه‌یه‌كى هه‌واڵ پرسینى له‌ عەبدوڵاى كۆرى حسێن پادشای ئه‌رده‌ن بۆ سه‌ید عه‌لى سیستانى هه‌ڵگرتووه‌ هیواى زوو چاكبونه‌وه‌ى بۆ سه‌ماحه‌تیان خواست.