پۆلیسى زیقار:به‌ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ئارامه‌

السبت 18 كانون ثاني 2020 - 13:48

پۆلیسى زیقار:به‌ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ئارامه‌

 

 
زیقار-اه‌ع
 
پۆلیسى زیقار ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ره‌وشى پارێزگاكه‌ ئارامه‌ به‌ئه‌ركى رۆڵه‌كانى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایی(ج)له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌وه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
وتیشى"ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ئارامه‌ به‌ئه‌ركى رۆڵه‌كانى له‌كارمه‌ندانى پۆلیس وخێرخوازان له‌رۆڵه‌ى پارێزگاكه‌ وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وهۆزه‌ به‌رێزه‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داوایشى كرد"پابه‌ندى رێنمایی ویاساكان بن وله‌ڕه‌وشه‌ نه‌رێنییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى گشتى". جه‌ختیشى كرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان وموڵكى گشتى وتایبه‌تدا".
وتیشى"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ هه‌موو تواناكانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێز ولایه‌نێك بیه‌وێت ڕه‌وشى ئه‌منى تێكبدات".