دژه‌ تیرۆر تیرۆرستێك ده‌ستگیر ده‌كات وده‌ستبه‌سه‌ر دوو كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌ئه‌نبار ده‌گرێت

السبت 18 كانون ثاني 2020 - 10:52

 دژه‌ تیرۆر تیرۆرستێك ده‌ستگیر ده‌كات وده‌ستبه‌سه‌ر دوو كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌ئه‌نبار ده‌گرێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند تیرۆرستێكى ده‌ستگیركردووه‌ وده‌ستى به‌سه‌ر دوو كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌پارێزگاى ئه‌نبار گرتووه‌.
سه‌باح نوعممان وته‌بێژى فه‌رمى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌به‌رده‌وامیدان به‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وله‌ناوبردنى تۆڕه‌ تیرۆرستییه‌كان وبه‌پشت به‌ستن به‌دانپێدانانى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو ده‌ستگیركران ،هێزێك له‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر تیرۆرستێكى ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك بوو له‌و تیرۆرستانه‌ى داواكرابوون".
وتیشى"هێزه‌كه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر دوو كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نیش گرتووه‌ له‌ناوچه‌ى خالدییه‌ له‌ئه‌نبار".