په‌یامنێرمان:به‌هۆى بارانى به‌خوڕه‌وه‌ به‌ربه‌ستى خۆڵاوى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى نه‌جه‌ف شكێنراوه‌

الجمعة 17 كانون ثاني 2020 - 22:31

په‌یامنێرمان:به‌هۆى بارانى به‌خوڕه‌وه‌ به‌ربه‌ستى خۆڵاوى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى نه‌جه‌ف شكێنراوه‌

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
به‌هۆى باى توند وبارانى به‌خوڕه‌وه‌ به‌ربه‌ستى خۆڵاوى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى نه‌جه‌ف شكێنراوه‌ ،وتیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌ئاماده‌باشیدان بۆ رزگاكردنى ئه‌و خێزانانه‌ى نزیكن له‌ده‌ریاكه‌وه‌.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئاستى ئاوى ناوچه‌ى ده‌ریاى نه‌جه‌ف له‌نزیك كارگه‌ى خشته‌كان به‌رزبۆته‌وه‌ به‌هۆى باران وباى توندى ناوچه‌كه‌،وله‌ئه‌نجامدا به‌ربه‌ستى خۆڵاوى شكاندووه‌.
وتیشى جوڵه‌ى ئاوه‌كان به‌ئاراسته‌ى ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به‌رێكه‌وتووه‌ كه‌نزیك كارگه‌ى خشته‌كانن،ئاماژه‌یشى دا تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌ئاماده‌باشیدان بۆ رزگاركردنى ئه‌و خێزانانه‌ى نیشته‌جێی ناوچه‌كه‌ن بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوه‌وه‌.
ئاماژه‌یشى دا هاوڵاتیان بانگه‌وازى به‌هاناچوونه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ى فه‌رمانگه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان وشاره‌وانى پارێزگاكه‌  كردووه‌ له‌پێناو دابینكردنى كه‌ره‌سه‌ تایبه‌ته‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێرانكارییه‌ى له‌به‌ربه‌سته‌ خۆلاوییه‌كه‌ دروستبووه‌.