وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى : تێكده‌ران هێڕش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌باكورى به‌غدا

الجمعة 17 كانون ثاني 2020 - 19:57

 وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى : تێكده‌ران هێڕش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌باكورى به‌غدا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ تێكده‌ران هێڕشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانى ناوچه‌ى پردى سنه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
خه‌ڵه‌ف،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"گروپێكى تێكده‌ر هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا".
وتیشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ره‌سه‌ نا كوشنده‌كانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ رێگاگرتن له‌پێشڕه‌وییان بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاژێرێك".