ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى كوژرانى تیرۆرستێكى مه‌ترسیدار وخاپووركردنى په‌ناگه‌یه‌ك له‌باكورى به‌غداى ڕاگه‌یاند

الجمعة 17 كانون ثاني 2020 - 19:53

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى كوژرانى تیرۆرستێكى مه‌ترسیدار وخاپووركردنى په‌ناگه‌یه‌ك له‌باكورى به‌غداى ڕاگه‌یاند

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
له‌ئه‌نجامى پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى ڕۆژئاواى به‌غدا چوار تیرۆرست كوژران.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:هێزێكى سه‌ر به‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆرستان له‌باخه‌كانى تاڕمییه‌.
وتیشى ئه‌م هێزه‌ گه‌مارۆى په‌ناگه‌یه‌كى سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش داوه‌ له‌ده‌روبه‌رى ناوچه‌كه‌ ودواى پێكدادانێك بۆ ماوه‌ى چوار كاژێر كۆتایی هات به‌كوژرانى چوار تیرۆرستى داعش كه‌له‌نێویشیاندا سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوى سه‌یف فه‌یسه‌ڵ وناسراوه‌ به‌ئه‌بى ئیسحاق.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌م تیرۆرسته‌ چه‌ند پۆستێكى هه‌بوو له‌رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌نێویشیاندا:
یه‌كه‌م:پۆستى ئه‌منى گشتى باكورى به‌غدا 2016- 2017
دووه‌م:له‌ساڵى 2018 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باكورى به‌غدا وپۆستى به‌رپرسى مه‌فره‌زه‌ى سه‌ربازى وه‌رگرتووه‌.
سێیه‌م:له‌ساڵى 2019 ئه‌م تیرۆرسته‌ له‌باكورى به‌غدا به‌پۆستى به‌رپرسى مه‌فره‌زه‌ى سه‌ربازى به‌رده‌وام بووه‌. 
چواره‌م:ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌چاودێرى كردنى له‌ڕووى هونه‌رییه‌وه‌ چونكه‌ له‌ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ودیارترین سه‌ركرده‌ى تیرۆرستییه‌كانى باكورى به‌غدا بووه‌.
شانه‌كه‌ كۆتایی به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى هێنا ووتى"دواى له‌ناوبردنى ئه‌م تیرۆرسته‌ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵگیرى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌ڵێنه‌كانیان به‌وه‌ى هیچ پاشماوه‌كانى داعش ناهێڵن وله‌ژێر چاودێرى به‌رده‌وامدان تا ئه‌و كاته‌ى به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ن وه‌كو سۆز ووه‌فایه‌ك بۆ خوێنى سه‌رجه‌م شه‌هیدان وهه‌روه‌ها وه‌كو پابه‌ندییه‌ك به‌به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وئاشتى وسه‌قامگیرى بۆ سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى گه‌لى خۆشه‌ویستمان".