په‌یامنێرمان:سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا گه‌یشته‌ نه‌جه‌فى پیرۆز

الجمعة 17 كانون ثاني 2020 - 15:23

په‌یامنێرمان:سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا گه‌یشته‌ نه‌جه‌فى پیرۆز

 نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند ئایه‌توڵلا سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى گه‌یشته‌ شارى نه‌جه‌فى پیرۆز دواى سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى.
وتیشى"مه‌رجه‌عه‌ى باڵا نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه‌ ،به‌ڕه‌زامه‌ندى تیمى پزیشكى دواى دڵنیابوون له‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى وجێگیربوونه‌وه‌ى.
كارمه‌ندى پزیشكى كه‌سه‌رپه‌رشتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى كرد ڕوونیكرده‌وه‌ سه‌ید سیستانى ده‌توانێت جموجۆڵ بكات دواى جێگیربوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستى وچاكبوونه‌وه‌ى،ئاماژه‌یشى دا ،نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى جێگیركردنى شكاندنى قاچه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌،روونیشیكرده‌وه‌ ،رووداوه‌كه‌ له‌كاتى چوونى سه‌ماحه‌تیان بۆ ده‌ستوێژگرتن ڕوویداوه‌.
وتیشى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ وماوه‌ى چاكبوونه‌وه‌ى زووتر ده‌بێت ئاماژه‌یشى دا تیمى پزیشكى هاوكارى سه‌ماحه‌تى مه‌رجه‌ع ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره‌ هه‌ستێته‌وه‌ وبه‌رێبكه‌وێت