خه‌له‌ف:عێراق خاوه‌ن هێزێكى ئاسمانیه‌ ده‌توانێت به‌رگرى له‌ئاسمانى وڵات بكات

الجمعة 17 كانون ثاني 2020 - 09:40

 خه‌له‌ف:عێراق خاوه‌ن هێزێكى ئاسمانیه‌ ده‌توانێت به‌رگرى له‌ئاسمانى وڵات بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق خاوه‌ن هێزێكى ئاسمانى به‌توانایه‌ ده‌توانێت پارێزگارى وبه‌رگرى له‌ئاسمانى وڵات بكات.
خه‌ڵه‌ف له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پاراستنى ئاسمانى عێراق نییه‌ له‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا چونكه‌ عێراق خاوه‌ن فرۆكه‌كانى F _ 16 یه‌ له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانى جۆرى سیخۆى وچه‌ند فرۆكه‌یه‌كى ترى جۆراوجۆر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عێراق خاوه‌ن كه‌ره‌سه‌ى چاودێرى گه‌وره‌یه‌ ده‌توانێت هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كان بخاته‌ڕوو.
وتیشى"حه‌شدى شه‌عبى به‌شێكى گرنگه‌ له‌سیسته‌مى به‌رگرى وله‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كاندایه‌ وهه‌ر لایه‌نێك كارى چه‌كدارى ئه‌نجام بدات رووبه‌رووى ده‌بینه‌وه‌ وده‌ستگیرى ده‌كه‌ین وڕه‌وانه‌ى دادگایشى ده‌كه‌ین"،روونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى عێراقی هۆشدارى داوه‌ له‌به‌ئامانجگرتنى هه‌ندێ جبه‌خانه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى".
له‌باره‌ى میكانزمه‌كانى حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاداشتێك بووه‌ كه‌بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ وداواى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كه‌هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ به‌گشتى ده‌كرد بۆیه‌ ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ ده‌ڕبڕا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دواى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش عێراق چه‌ند داواكارییه‌كى پێشكه‌شكرد له‌باره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ ئه‌مه‌یش به‌پێ یاداشتێك له‌لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ پێشكه‌ش كرا بۆ كۆتایی هێنان به‌ئه‌ركى هاوپه‌یمانان ودووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌عێراق هیچ پابه‌ندییه‌كى دارایی وسیاسی له‌سه‌رى نابێت".
روونیشیكرده‌وه‌"عێراق هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌ر جموجۆڵێك له‌سه‌ر ئاستى فرۆكه‌ى ئاسمانى له‌رێگاى ئاسمانى عێراقه‌وه‌ ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌ت بێت،به‌ڵام ئێمه‌ سه‌رسام بووین به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ كه‌له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ له‌قائیم ئه‌نجامدرا،وبووه‌ هۆى شه‌هید وبرینداربوونى 90 رۆڵه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌بیانووى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان". 
خه‌ڵه‌ف وتیشى"پێشێلكارى دووه‌م رووداوه‌كه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بوو،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ به‌رووبه‌رى 200مه‌تر له‌هۆڵى فرۆكه‌خانه‌ى له‌ناو جه‌رگه‌ى به‌غدا بووه‌ ،وئه‌م هه‌نگاوه‌یش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵس وكه‌وتێكى تاك لایه‌نانه‌ بووه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وقاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس"،روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م دوو ڕووداوه‌ داوكارییه‌كانى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا خێراتر كرد دواى ئه‌وه‌ى پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ كرد له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ئاسمانى وڵات بۆ ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژییه‌كانیان".
روونیشیكرده‌وه‌"ده‌سه‌ڵاتى عێراق له‌سێ ئه‌م مانگه‌ فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌واو بۆ فڕینى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وكشانه‌وه‌ى شه‌پۆڵه‌ رادارییه‌كان به‌ڵام دیسانه‌وه‌ پێشێلكارییان كرد وده‌ستیان به‌بۆردومان كردن كرد ئه‌مه‌یش وایكرد سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ بدات كه‌حكومه‌تى ئێستا حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ره‌ وناتوانێت بڕیارێك له‌م باره‌یه‌وه‌ بدات ئه‌گه‌ر سازانى نیشتمانى نه‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "دواى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى لایه‌نى ئه‌مریكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئه‌مریكا كرد ونامه‌ى ناڕه‌زایی پێ ڕاگه‌یاند وهه‌روه‌ها یاداشتێك ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد وهه‌ڵویستى عێراقیش گه‌یشته‌ لایه‌نى ئه‌مریكى له‌میان ڕه‌تكردنه‌وه‌ وسه‌ركۆنه‌كردن وكۆتایی هێنان به‌هاوبه‌شییه‌كان".
له‌دڕیژه‌كانى قسه‌كانى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ژماره‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق كه‌متر له‌6هه‌زار بوو بۆ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌گشتى وهێزه‌كانى ئه‌مریكایش نزیكه‌ى 5هه‌زار بوون ومانه‌وه‌یان له‌عێراق له‌میان سه‌ربازگه‌كان بوو نه‌ك بنكه‌ وجموجۆڵیان له‌سنوورى بنكه‌ عێراقییه‌كان بووه‌ ومانه‌وه‌یان له‌سه‌ربازگه‌كانى ئه‌م بنكه‌یانه‌ بووه‌ وله‌ژێر فه‌رمانى سه‌ركردایه‌تى عێراق بوونه‌"،روونیشیكرده‌وه‌ "هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ برتییه‌ له‌مه‌شقپێكردنى درێژ خایه‌ن له‌میان گرێبه‌ستى هاوبه‌شى مه‌شقپێكردن وپڕچه‌ككردن ونێرده‌ى ناتۆ له‌ساڵى 2005ه‌وه‌ له‌عێراقدان وئێمه‌یش ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و سنوورانه‌ جموجۆڵى تیایدا ده‌كه‌ن ومانه‌وه‌یان دوور ده‌بێت له‌دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌سایه‌ى میكانزمێكى نوێ حكومه‌تى عێراقى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دایڕشتووه‌". 
خه‌ڵه‌ف وتیشى"لایه‌نى ئه‌مریكى هیچ واده‌یه‌كى دیارى نه‌كردبوو بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى "،جه‌ختیشى كرده‌وه‌"بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان بڕیارێكى سه‌روه‌رییه‌ هه‌موو خاكى عێراق ده‌گرێته‌وه‌ له‌نێویشیاندا هه‌رێمى كوردستان چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌عێراق،هه‌روه‌ها هه‌رێمیش هیچ گرفتێكى له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌".
له‌باره‌ى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌یش وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو لیژنه‌ى پێكهێنراو له‌باره‌ى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ كه‌ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وقاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس كردۆته‌ ئامانج گه‌یشتۆته‌ چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكى گرنگ"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و لیژنه‌یه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ونوێنه‌رانى سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى وچاودێرانى كه‌شتیوانى پێكهێنراوه‌ تاوه‌كو ئێستا كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه‌ وراپۆرتى كۆتاییان ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌رئه‌نجامى گرنگ وده‌روازه‌یه‌ك له‌ده‌روازه‌ قۆڵه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌كانى تر ده‌كاته‌وه‌،هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگیرى وزانیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ راسپێردراون"روونیشیكرده‌وه‌"لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ى سنووره‌كان تێده‌په‌رێنێت".