ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى چاوه‌ڕوانى وته‌ی ئه‌فسه‌رانى دیكه‌ ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى زیقار

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 23:07

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى چاوه‌ڕوانى وته‌ی ئه‌فسه‌رانى دیكه‌ ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى زیقار

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ چاوه‌ڕوانى ئاماده‌بوونى ئه‌فسه‌رانى دیكه‌ ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى پارێزگاى زیقار.
لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى ئه‌منى سازكردووه‌ له‌میان ئه‌ركه‌كه‌ى بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌كان به‌رووداوه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى پارێزگاى زیقار وكه‌وتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندار نێوان خۆپیشانده‌ران.
وتیشى له‌میان دیداره‌كه‌ كه‌له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكرا گوێ له‌وته‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر گیراوه‌ كه‌بانگهێشتكرابوون به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن بۆ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانییه‌كان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران له‌پارێزگاى زیقار.