په‌یامنێرمان: ڕه‌وشى ته‌ندروستى مه‌رجه‌عى باڵا باشه‌ دواى سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 14:59

په‌یامنێرمان: ڕه‌وشى ته‌ندروستى مه‌رجه‌عى باڵا باشه‌ دواى سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ڕه‌وشى ته‌ندروستى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا باشه‌ دواى سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى 
شایه‌نى باسه‌ سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌قاچى ئه‌نجام دا دواى ئه‌وه‌ى توشى رووداوى وه‌رگه‌ڕانی قاچیه‌وه‌ بوو، وله‌ئاكامدا قاچی چه‌پی شكاوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى له‌لێدوانێك كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید عه‌لى سیستانى  مه‌رجه‌عى باڵا شه‌وی رابردو،  قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌ ،وئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆى ئه‌نجام ده‌درێت به‌سه‌رپه‌رشتى تیمێكى پزیشكى عێراقی".