عه‌بدولمه‌هدى بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى مه‌رجه‌عى باڵا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامدا

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 14:50

عه‌بدولمه‌هدى بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى مه‌رجه‌عى باڵا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامدا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى ده‌كات وئاماده‌یی حكومه‌تى عێراقى وته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى پیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین چاودێرى ته‌ندروستى پێویست بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامداوه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى سه‌ید سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا دواى ئه‌وه‌ى سه‌ماحه‌تییان تووشى رووداوێك بووه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ قاچى شكاوه‌ ونه‌شته‌رگه‌رى بۆ سه‌ماحه‌تییان ئه‌نجام دراوه‌".
دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه‌ له‌چاودێرى كردن وئاماده‌كارى حكومه‌تى عێراقى وته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین چاودێرى ته‌ندروستى پێویست بۆ سه‌ماحه‌تییان"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"گه‌لى عێراق به‌گشتى له‌خواى گه‌وره‌ ده‌پارێته‌وه‌ به‌زووترین كات ته‌ندروستى سه‌ماحه‌تییان به‌ته‌واوه‌تى چاكببێته‌وه‌".