باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌تویتێكدا:هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى ده‌خوازین

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 14:48

باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌تویتێكدا:هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى ده‌خوازین

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
مارتن هۆس باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌تویتێك له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند"هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى ده‌خوازین"
 
شایه‌نى باسه‌ سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌قاچى ئه‌نجام دا دواى ئه‌وه‌ى توشى رووداوى وه‌رگه‌ڕانی قاچیه‌وه‌ بوو، وله‌ئاكامدا قاچی چه‌پی شكاوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى له‌لێدوانێك كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید عه‌لى سیستانى  مه‌رجه‌عى باڵا شه‌وی رابردو،  قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌ ،وئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆى ئه‌نجام ده‌درێت به‌سه‌رپه‌رشتى تیمێكى پزیشكى عێراقی".