تیمێكى پزیشكى عێراقى نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ مه‌رجه‌عى باڵا ئه‌نجام ده‌دات

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 11:44

تیمێكى پزیشكى عێراقى نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ مه‌رجه‌عى باڵا ئه‌نجام ده‌دات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌قاچى ئه‌نجام ده‌دات دواى ئه‌وه‌ى توشى رووداوى وه‌رگه‌ڕانی قاچیه‌وه‌ بوو، وله‌ئاكامدا قاچی چه‌پی شكاوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى له‌لێدوانێك كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید عه‌لى سیستانى  مه‌رجه‌عى باڵا شه‌وی رابردو،  قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌ ،وئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆى ئه‌نجام ده‌درێت به‌سه‌رپه‌رشتى تیمێكى پزیشكى عێراقی".