حه‌لبوسى بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر: ده‌بێت عێراق بەدوربگیرێت لە كێشمەكێشە هه‌رێمایه‌تییه‌كان

الأربعاء 15 كانون ثاني 2020 - 17:57

حه‌لبوسى بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر: ده‌بێت عێراق بەدوربگیرێت لە كێشمەكێشە هه‌رێمایه‌تییه‌كان

 بةغدا-اةع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دۆستانە رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و هێوركردنەوەی ناكۆكیەكانی ناوچەكە.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر سەركۆنەی پێشێلكردنی سەروەری عێراق و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی لە لایەن هەموانەوە و رەتیكردەوە وڵات بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكیەكان، و عێراق ببێتە لایەنێكی ناكۆكیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە پاراستنی نێردە دیبلۆماتییەكان".
حه‌لبوسى رۆشنایی خستە سەر گرنگی رۆڵبینی وڵاتانی ناوچەكە لە هێوركردنەوەی ناكۆكیەكان و گرنگی بەدورگرتنی عێراق لە كێشمەكێشە ئیقلیمی و سیاسی جەمسەرگیری لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی كە ڕەنگدانەوەی لە ئاسایشی ناوچەكەدا دەبێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كارا كردنی هاریكاری ئابوری و بازرگانی نێوان عێراق و قەتەریشی كرد لەگەڵ پێدانی ئاسانكاری بۆ سەرمایەداران و بەخشینیان لەروسوماتی هاتنەناوەوە و بەشداربوونی وەبەرهێنەران لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكاندا.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گەلەكەی و یەكێتی خاكەكەی نیشاندا و ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و كاری هاوبەش كرد لەگەڵ سەرجەم لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و تەئكیدی كردەوە كە ئەو سەردانی بۆ پشتیوانییە لە عێراق و هەوڵەكانی لەو بوارەدا.