ده‌وڵه‌تى یاسا:فراوانبوونى ناوه‌نده‌كانى بڕیار پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى دواخست

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 10:34

 ده‌وڵه‌تى یاسا:فراوانبوونى ناوه‌نده‌كانى بڕیار پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى دواخست

 بغداد- واع 

 
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هۆكارى دواكه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكى نوێ حكومه‌ت بۆ فراوانبوونى ناوه‌نده‌كانى بڕیار گه‌ڕانده‌وه‌.
عالیه‌ نسییف په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"دواكه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وه‌زیرانێكى نوێ بۆ فراوانبوونى ناوه‌نده‌كانى بڕیار ده‌گه‌رێته‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا"بڕیاره‌كه‌ له‌ئێستادا بۆ لایه‌نێك نییه‌ وه‌كو چۆن مادده‌ى76ئاماژه‌ى پێداوه‌ كه‌سه‌رۆك كۆمارى ڕاسپاردووه‌ به‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌.
وتیشى"گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان وشه‌قامى عێراقى رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌دیاریكردنى خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و ناوانه‌ى پێشكه‌شكران جێ سازانى هێزه‌ سیاسییه‌كان نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئه‌م دۆسییه‌ى دواخستووه‌".
نسییف ئه‌وه‌ى وه‌بیرهێنایه‌وه‌"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ،هه‌فته‌ى داهاتوو،دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"ڕۆڵى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌ره‌كى وبنه‌ڕه‌تى وكاریگه‌ره‌ له‌هاوپه‌یمانى بنیاتنان به‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكى حكومه‌ت".