ده‌ستپاكى:فه‌رمانى زیندانی توند بۆ سه‌رۆكى پێشووى ژمێریاران ده‌رچوو به‌هۆى خه‌رجكردنى یه‌ك ملیار دینار له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادا

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 10:25

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى زیندانی توند بۆ سه‌رۆكى پێشووى ژمێریاران ده‌رچوو به‌هۆى خه‌رجكردنى یه‌ك ملیار دینار له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى زیندایی توند بۆ سه‌رۆكى ژمێریارانى پێشوو ده‌ركراوه‌ به‌هۆى خه‌رجكردنى یه‌ك ملیار دینار له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادا.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ تاوانبار كه‌پۆستى سه‌رۆكى ژمێریارانى پێشووى هه‌بووه‌ هه‌ستاوه‌ به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى به‌پێچوانه‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێ ڕاسپێردراوه‌ به‌پێ یاسا ،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاوانبار هه‌ستاوه‌ به‌خه‌رجكردنى بڕه‌ پاره‌یه‌ك زیاتر له‌یه‌ك ملیار دینار بووه‌ له‌پاره‌ى سه‌ندیكاكه‌ له‌چه‌ند بوارێك كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانه‌وه‌ نییه‌".
وتیشى"دادگاى تاوانى كه‌رخ تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى دواى پێداچوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ پێویسته‌كانى دۆسییه‌كه‌ وڕه‌وانه‌كردنى بۆ لایه‌نى دادوه‌رى ،له‌ئه‌نجامدا دادگا فه‌رمانى زیندایی توندى ده‌ركرد دژى تاوانبار به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى453ى یاساى سزاكان".