ڕەوتی حیکمە:عەبدولمەھدی بیرۆکەی دووبارە ڕاسپاردنی ڕەتکردۆتەوە

الأربعاء 15 كانون ثاني 2020 - 22:09

ڕەوتی حیکمە:عەبدولمەھدی بیرۆکەی دووبارە ڕاسپاردنی ڕەتکردۆتەوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى حیكمه‌ نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ بیرۆكه‌ى دووباره‌ ڕاسپاردنه‌وه‌ى ڕه‌تكردۆته‌وه‌.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن خه‌لاتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌ئێستادا باس وخواسه‌كان له‌باره‌ى پرسى دووباره‌ راسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ حكومه‌تى داهاتوو له‌ئارادایه‌"،ئاماژه‌یشى دا"عه‌بدولمه‌هدى بیرۆكه‌ى دووباره‌ ڕاسپاردنه‌وه‌ى ڕه‌تكردۆته‌وه‌ وچاوه‌ڕوانى كاژێره‌كانى داهاتوو ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه‌ به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى نوێ وه‌زیران".
جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رایه‌تى پێشوه‌خنه‌ به‌پێ یاسا وكۆمسیۆن كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌".