سەدر داوای خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەكات بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 17:34

سەدر داوای خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەكات بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا

 به‌غداد-اه‌ع

 
سه‌ید موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر داوا دەكات خۆپیشاندانێكی یەك ملیۆنی ئەنجام بدرێت بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
سه‌ید سەدر رابەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ ئاماژەی بەوەکردوە، لە ئێستادا ئاسمان و زەوی و سەروەری عێراق لەلایەن هێزە "داگیرکارەکانەوە" پێشێلکراوە و ئاواته‌ خوازم شۆڕشێکی عێراقی بەرپا بکرێت کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت"خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازنە بەرامبەر  بونی ئەمریکا و پێشێلکا رییەکانی بەرپا بکەن
ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات هەموان لە پێناوی عێراقدا یەکبگرن، دەشڵێت "ئێمە کڕنوش بۆ خۆبەگەورەزانی جیهان نابەین، بەڵکو تەنها کڕنوش  بۆ خوا دەبەین".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە، "لەسەر ئێمەیە لەمەودا لە پێناوی پاراستنی سەروەری عێراق و گەلەکەی،  بەگژداچونەوەی جەماوەری و سیاسی و پەرلەمانی ئەنجام بدەین".