ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایى به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ده‌هێنێت بۆ پێشنیارى یاساى هاوتاكردنى بروانامه‌ و پله‌ زانستیه‌كان

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 15:24

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایى به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ده‌هێنێت بۆ پێشنیارى یاساى هاوتاكردنى بروانامه‌ و پله‌ زانستیه‌كان

 به‌غداد-اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، كۆتایى به‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیارى یاساى هاوتاكردنى بروانامه‌كان و پله‌ زانستیه‌كان ده‌هێنێت.
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دەنگی لەسەر پرۆژەی یاسای بوونی كۆمارى عێراق بەبەشێک لەڕیککەوتننامەی بازرگانی دانەوێڵە دا بۆ ساڵى 1995.
 
جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بوونى 174 په‌رله‌مانتار 29 هه‌مین دانیشتنى خۆى له‌ وه‌رزى یاسادانانى ئێستا سازكرد.