عه‌بدولمه‌هدى و به‌رپرسێكى ئه‌ڵمانى وتوێژى بریارى عێراق ده‌كه‌ن له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 15:36

عه‌بدولمه‌هدى و به‌رپرسێكى ئه‌ڵمانى وتوێژى بریارى عێراق ده‌كه‌ن له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، لەگەڵ نێرده‌ى حكومه‌تى ئەڵمانیا کۆبوەوە و وتوێژیان له‌باره‌ى دۆسیەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان كرد.
 
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ئاماژەی بەوەکردوە، "سەرۆک وەزیران  چاویکەوت بە فلیپ ئاکرمان نوێنەری حکومەتی ئەڵمانیا و بەرپرسی دۆسیەی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، لە کۆبونەوەکەدا دۆسیەی هەماهەنگی نێوان بەرلین و بەغدا لە پێناوی هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و روانگەی عێراق بۆ دۆسیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە".
 
ئەوەش هاتوە، "لە کۆبونەوەکەدا بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق تاوتوێکراوە، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی لە شەڕی تیرۆر و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان و روبەروبونەوەی پاشماوەکانی داعش کراوەتەوە"