راگه‌یاندنى ئه‌منى:ته‌قینه‌وه‌ى سێ گوله‌ هاوه‌ن له‌ زیقار

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 13:39

راگه‌یاندنى ئه‌منى:ته‌قینه‌وه‌ى سێ گوله‌ هاوه‌ن له‌ زیقار

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ئێواره‌ى دوێنى له‌ پارێزگاى زیقار ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز بیسترا له‌ ئاكامى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى سێ گوله‌ هاوه‌ن.
 
له‌ به‌یانانه‌یه‌كى شانه‌ى ئه‌منى كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى پارێزگاى زیقار له‌ ئه‌نجامى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى سێ گوله‌ هاوه‌نى 60 ملیم بوو".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"یه‌كه‌م هاوه‌ن كه‌وته‌ نێو روبارى فورات و دووه‌میش له‌به‌رامبه‌ر فه‌وجى ئه‌ركه‌كان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سێیه‌میشیان كه‌ته‌ پشت مۆزه‌خانه‌ى زیقار بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى لێ بكه‌وێته‌وه‌".