لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى:ره‌زامه‌ندى خۆى ده‌رده‌برێت له‌سه‌ر هه‌ندێك پێشنیار

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 11:42

لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى:ره‌زامه‌ندى خۆى ده‌رده‌برێت له‌سه‌ر هه‌ندێك پێشنیار

 به‌غداد-اه‌ع

 
لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ رێكه‌وتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك پشنیار كه‌ ئامانج لێى هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌، له‌وانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، و چۆنێتى پێكهێنانى حكومه‌ت.
 
یوسف محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌كه‌ له‌ هه‌وڵى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خاڵه‌ ناكۆكه‌كانه‌ به‌پێى كاته‌ ده‌ستوریه‌ دیارى كراوه‌كان"، جه‌ختى كرده‌وه‌ لیژنه‌كه‌ "چه‌ند پێشنیارێكى وتوێژكردووه‌ له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور".
 
وتیشى " لیژنه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و چۆنێتى پێكهێنانى حكومه‌ت"، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " چه‌ند پرسێكى ناكۆك هه‌یه‌ له‌ ئێستادا وتوێژى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت به‌پێى مادده‌ى 142ى ده‌ستوور كه‌ پێویست ده‌كات له‌سه‌ر ماده‌كانى كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا كۆك بن  بن له‌سه‌رى ".
 
یوسف وتیشى" لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌ ناكۆكه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌هه‌موارى كۆده‌نگ به‌پێى كاتێكى دیاریكراو كه‌ 4 مانگ بۆ لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى دیارى كراوه‌".
 
لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى دوێنى دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار فالح سارى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندامان و نوێنه‌ران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كوبوه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى كۆتایى هێنان به‌ هه‌مواره‌ ده‌ستوریه‌كان و پێداچونه‌وه‌ به‌ پێشنیاره‌ پێشكه‌ش كراوه‌كان .
 
لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى له‌ رابردوودا رایگه‌یاند كه‌ 274 پێشنیارى له‌ رێگه‌ى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.