سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ هاوتا سویدیه‌كه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان تاوتوێ كرد

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 21:18

سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ هاوتا سویدیه‌كه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان تاوتوێ كرد

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ستیفان لوفین سه‌رۆك وه‌زیران سوید پێگه‌یشت.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ تاوتوێ ڕه‌وشى ئه‌منى عێراق وناوچه‌كه‌ وپێشهاته‌ پێشبینیكراوه‌كان له‌ماوه‌ى داهاتوودا كراوه‌ له‌گه‌ڵ پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش وگرنگى به‌رده‌وامى راوێژى وپه‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌ت دواى ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراق له‌سه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان .