نوجه‌با:كۆبوونه‌وه‌ى سه‌دڕ وگروپه‌كانى به‌رگرى به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو دروستكرد بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 20:52

 نوجه‌با:كۆبوونه‌وه‌ى سه‌دڕ وگروپه‌كانى به‌رگرى به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو دروستكرد بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى وسه‌ركرده‌كانى گروپه‌كانى به‌رگرى له‌ئێران خسته‌ڕوو.
نه‌سر شه‌مه‌رى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "كارى له‌پێشینه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دۆزینه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى به‌رگرى یه‌كگرتووه‌ له‌پێناو ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وسه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق وهه‌روه‌ها رێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌م ئاڕاسته‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاست ولایه‌نه‌كان".
وتیشى زۆربه‌ى گروپه‌كانى به‌رگرى عێراق ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون له‌نێویشیاندا بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق وگروپه‌كانى سه‌ید شوهه‌دا وئه‌میندارى گشتى بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با وسه‌رایا سه‌لام ونوێنه‌رانى گروپه‌كانى تر".