په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ برگه‌كانى دڵنیاى ته‌ندروستى بۆ دانیشتنى داهاتوو دواده‌خات

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 16:02

په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ برگه‌كانى دڵنیاى ته‌ندروستى بۆ دانیشتنى داهاتوو دواده‌خات

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌نگدانى له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانى یاساى دڵنیایى ته‌ندروستى دواخست.
 
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ " ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ دانیشتنى ئاسایى خۆیدا ده‌نگدانى له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كى یاساى پێشنیارى یاساى دڵنیایى ته‌ندروستى دواخست بۆ هه‌ماهه‌نگى و وتوێژكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ نوێنه‌رایه‌تى و لایه‌نه‌ جێ به‌جێ كراوه‌كان".
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ " له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى كۆمارى عێراق ببێته‌  بەشێک لەڕێککەوتننامەی گواستنەوەی وشکانەیی نێوده‌وڵه‌تى ساڵى 1975 ، هه‌روه‌ها كۆتایى به‌ خۆێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م كرا بۆ پێشنیارى یاساى یانه‌ وه‌رزشیه‌كان".
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى بۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ هه‌ڵگرت.