فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى ده‌ركرا

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 09:15

فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى ده‌ركرا

 

 

 به‌غدا-اه‌ع

نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى عه‌لا موسه‌وى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى ده‌ركراوه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(٣٢٩ / ١)سزاكان.
نوسینگه‌ى په‌رله‌مانتار جه‌مال محه‌مه‌داوى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى ده‌ركردووه‌ به‌پێ بڕیارێكى ئه‌م دادگایه‌ له‌به‌روارى ١١ / ١٢ / ٢٠١٩ وله‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن سكاڵا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى كه‌سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ى له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى په‌رله‌مانتار دكتۆر جه‌مال عه‌بدولزه‌هره‌ محه‌مه‌داوى ئاڕاسته‌ى كراوه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بۆیه‌ دادگا بڕیارى بانگهێشتكردنى سكاڵا له‌سه‌ر (عه‌لا موسه‌وى)دا به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى( ٣٢٩ / ١)سزاكان وبه‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى( ١٥ / چواره‌م) له‌یاساى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
په‌رله‌مانتارى محه‌مه‌داوى (له‌ تشرینى دووه‌مى ڕابردوو)ژماره‌یه‌ك پرسیارى نوێنه‌رایه‌تى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعى كرد له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچى كارگێڕى ودارایی ویاسایی گه‌وره‌ وهه‌روه‌ها پرسیارى له‌باره‌ى داهاته‌كانى كۆلێژى ئیمامى كازم"سڵاوى خواى لێبێت" سه‌ر به‌دیوانه‌كه‌ كرد وله‌سه‌ر ده‌سته‌ وبه‌ڕێوبردنى وه‌به‌رهێنانى سامانى وه‌قفى شیعى كرد ،كه‌چى تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ نوێنه‌رایه‌تییانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.