ده‌ستگیركردنى تاوانباران به‌كه‌یسه‌ جیاجیاكان له‌بابل

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 01:49

ده‌ستگیركردنى تاوانباران به‌كه‌یسه‌ جیاجیاكان له‌بابل

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك تاوانبار وداواكراو به‌كه‌یسى تاوانى جیاجیا له‌پارێزگاى بابل ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى بابل ده‌ستیكردووه‌ به‌هه‌ڵمه‌تى جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن كه‌لایه‌ن دادگا تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ وله‌میانیدا توانى ژماره‌یه‌ك تاوانبار وداواكراوى دادگا به‌كه‌یسى تاوان وسه‌رپێچى جیاجیا له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاكه‌ ده‌ستگیربكات.
وتیشى"ئه‌و رێوشوێنانه‌ له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى ئاسایش خۆپارێزى دێت كه‌ جێ به‌جێ ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵا دادوه‌رییه‌كان وپته‌وكردنى بارى سه‌قامگیرى وئه‌منى پارێزگاكه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م تاوانبار گواستنراونه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌كانى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى ئه‌منى بۆ ته‌واوكردنى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى دیكه‌ دژیان.